کۆنفرانسێکی بازرگانی بۆ زیاتر کردنی داهاتی ئابووری هەرێمی کوردستان دەبەسترێت

 

لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ئابووری هەرێمی کوردستان بڕیارە کۆنفرانسێکی زانستی بازرگانی و بەرهەمهێنان  ببەسترێت بۆ ڕێنیشاندانی داهاتێکی ئابووری زیاتری کوردستان لە یەک سەرچاوەوەو بۆ چەند سەرچاوەیەکی داهات .

لەمبارەیەوە کاروان سوورچی گوتەبێژی ژووری بازرگانی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانیكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان وردەکارییەکانی بەستنی ئەو کۆنفرانسە ئاشکرا دەکات و دەڵێت ئامانج لەو کۆنفرانسە ، زیاد کردنی سەرچاوەی داهاتە بە بێ گەڕانەوە بۆ داهاتی نەوت ، بە جۆرێک کە بە لەبەرچاو گرتنی چەند بووارێکی ئابووری ، دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری لە سەر بوودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان نەبێت و سێکتەرەکانی دیکە ئەو بۆشاییە ئابوورییە پڕ بکەنەوە .

وەک کاروان سوورچی باسی دەکات لەو کۆنفرانسەدا مامۆستایانی زانکۆ شارەزا لە بوواری ئابووری ، بارزرگانی و کشت و کاڵ و پیشەیی  تەیدا بەشدار دەبن

Back to top button