سەرۆکی بارزانی بە تەلەفۆن پێوەندی بە ئەمیری تازەی کوێتەوە دەکات

 

لەو پێوەندییە  تەلەفۆنییەدا جەخت لە سەر بەردەوامی پێوەندی و دۆستایەتی هەردووک لا کراوەتەوەو سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتن بۆ ئەمیری تازەی کوێت دەخوازێت لەو ئەرکەی گرینگەی کە کەوتوۆتە ئەستۆی

ڕۆژی چوارشەممە 7ـی تشرینی یەكەمی 2020 سەرۆك مەسعود بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە شێخ نواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح ئەمیری تازەی كوێت كرد.

لەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە شێخ نواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح كرد بە بۆنەی دەستبەكاربوونی وەك ئەمیری نوێی كوێت و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لەسەر دۆستایەتی هەردوولا و بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و كوێت كرایەوە.

Back to top button