روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

دوای ئەوەی دوێنێ سێ شەممە لە بازگەی شێراوە کارمەندێکی ئاسایشی رەفتارێکی نا بەرپرسانە بەرامبەر هاوڵاتیەک ئەنجامدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌وبارەیەوە ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ هه‌ولێر لە روونکردنەوەیەک ڕایگه‌یاندووه‌، دوێنی‌ كارمه‌ندێكی ئاسایش له‌ بازگه‌ی شێراوه‌ی ڕێگه‌ هه‌ولێر -كه‌ركوك به‌ پێچه‌وانه‌ی رێنوێنییه‌كان، ڕه‌فتارێكی خراپی  نواندوه‌ كه‌  پاڵی  به‌ هاووڵاتییه‌ك ناوه‌ و به‌ریداوه‌ته‌وه‌.
له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌” به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌ستبه‌جێ  لێكۆلینه‌وه‌ی له‌ ڕووداوه‌كه‌ كرد و ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر گیراوه‌ته‌ به‌ر و سزای خۆی وه‌رده‌گرێت
Back to top button