عه‌لی باپیر بۆ مسته‌فا كازمی له‌ كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانیه‌كان لایه‌نگرانمان راده‌سپێرین ده‌نگ به‌ لیسته‌كه‌ی ئێوه‌ بده‌ن

ئه‌گه‌ر چی له‌ ماوه‌ی رابركۆمه‌لی ئیسلامی له‌ رێگای په‌رله‌مانتاره‌كانی له‌ به‌غدا به‌ تایبه‌ت له‌ رێگای ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵدابووه‌ بۆ دژایه‌تی كردنی هه‌رێمی كوردستان و راگرتنی بوودجه‌و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌وه‌ نه‌وه‌ستا به‌ڵكو ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌ردانی به‌غدای كردوو بڕیاره‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كازمی لیستێك پێك بهێنێت.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگایه‌ میدیای خواكوڕك عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵێ ئیسلامی بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی و له‌سه‌ر داوای به‌رهه‌م سالح سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ردانی به‌غدای كردووه‌، عه‌لی باپیر به‌ مسته‌فا كازمی راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن ئه‌وان ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی كۆمه‌ڵ ده‌خه‌نه‌ خزمه‌ت خواستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ مه‌رجێك له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو هاوكاری نێوان هه‌بێت.

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ عه‌لی باپیر و مسته‌فا كازمی رێككه‌وتوون له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵ ده‌نگ به‌ لیسته‌كه‌ی كازمی بده‌ن، له‌ به‌رامبه‌ردا كازمی له‌سه‌ر پێشنیاری به‌رهه‌م سالح كادرێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پله‌ی راوێژكاری پێبدرێت.

 

Back to top button