سەرۆکی حکومەت هەڵویستی خۆی بۆ قوتابییە یەکەمەکانی  بەشی خوێندنی زمانی کوردی لە کەرکوک دەردەبرێت

 

مەسرور بارزانی بۆ قوتابییە یەکەمەکانی بەشی زمانی کوردی : کەرکوک بەشێکی دانەبڕاوە لە خاکی کوردستان بۆیەش پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم و دڵنیاتان دەکەم هەرچی پێویست بێت لە پێناو بەرژەوەندی ئێوە ئەنجامی دەدەیین .

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆلە لێدوانێکدا پیرۆزبایی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێتە قوتابییە یەکەمەکانی بەشی خویندنی زمانی کوردی لە کەرکوک .

هاوکات وەزیری پەروەردە لە رێگەی تەلەفۆنە پێوەندی بە قوتابیییە یەکەمەکانی قۆناغی شەشی ئامادەیی لە بەشی خوێندنی زمانی کوردی لە کەرکەک کردووەو پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێڕاگەیاندوون و بەڵێنی داوە ، سەرۆکی حکومەت ئامادەیی بۆ دەربڕیون بۆ هەرچەشنە هاوکارییەک لە رێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە .

Back to top button