١٠٧ بەكڕێگیراوی توركیا كوژراون
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ قوربانی زیاتری لەناو “بەکرێگیراوەکان” ی گروپەكانی پرۆ-ئەنقەرە لە ناوچەی ناگۆرنۆ-کاراباخ-ی جێناکۆک لە ئازەربایجان و ئەرمەنستان بە بەڵگە وە دیکیومێنت کردووە، کە لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 26 چەكداری سوری کوژراون
لە سەر یاداشتێکی پەیوەندیدار ، ڕوانگەی سوری زانی کە زیاتر لە 400 چەكدار لە گروپەكانی ” سوڵتان موراد و حەمزە” و چەند گروپێكی دیکە ، لە چەند کاتژمێر و ڕۆژی داهاتوودا لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە ئامادەکاری بۆ گواستنەوەیان دەکەن بۆ ئازەربایجان و ژمارەی ئەو چەكدارە سووریانەی کە تا ئێستا بۆ ئەوێ گوازراونەتەوە ، بە لایەنی کەمەوە گەیشتە 1450 شەڕڤان لە ھەفتەیەكدا
ھاوكات تا ئێستا ١٠٧ چەكداری سوریا كوژراون