ئەندام پەرلەمانێکی پێشووی عێراق باسی مەترسی فرۆشتنی دەنگەکانی داقوق و دووبز دەکات
شاخەوان عەبدوڵلا ئەندام پەرلەمانی خولی سێی پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک روونکردنەوەیەک ئاراستەی ڕای گشتی و بە تایبەتی خەڵکی کەرکەک دەکات
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە لەسنوری پارێزگای کەرکوک و لەهەوڵی ئەوەدان ئەو دوو شاروچکەیە یان یەکێک لەو دوو شاروچکەیە بخرێتە سەر بازنەی شاروچکەی حویجە بۆ هەلبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.
دەقی روونکردنەوەکە
رونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی و خەڵکی کەرکوک بەتایبەتی …
بەداخەوە هێزێکی سیاسی کوردستان لە ئێستادا خەریکی فرۆشتنی دەنگی هەردوو شاروچکەی داقوق و دووبزن لەسنوری پارێزگای کەرکوک و لەهەوڵی ئەوەدان ئەو دوو شاروچکەیە یان یەکێک لەو دوو شاروچکەیە بخرێتە سەر بازنەی شاروچکەی حویجە بۆ هەلبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و بەو پێیەش کورسی حویجە لەدوو کورسی بۆ سیان و چوار زیاد دەکات و دەنگی کوردیش لەو ناوچانە بەتەواوی دەفەوتێن ، ئێمە لەکاتێکدا ئەو بابەتە رەتدەکەینەوە دڵنیایین خەلکی ئەو دوو شاروچکە قارەمانە و خەڵکی کەرکوکیش رێگە نادەن بخرێنە سەر شاروچکەیەک کە لەماوەی ٤٠ ساڵی رابردوو لەسەردەمی بەعس و دوای روخانی رژێمیش دەستیان لەتیرۆر کردن و رفاندنی هاوڵاتیانی ئەو دوو شاروچکەو تەواوی خەڵکی کەرکوک هەیە ، لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەریش دیسان لەلایەن راکان سعیدی خەڵکی حویجەوە دەیان بڕیاری دوژمنکارانە لەدژی خەلکی دووبزو داقوق دراون پێویستە ئەم هەوڵە شەرمەزار بکرێت و رێگەی پێنەدرێت .
شاخەوان عبداللە
ئەندامی پەرلەمانی عێراق / خولی سێ