سبەی لێژنەی باڵای رووبەڕوو بونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە دۆخەکە مەترسیدارە و کۆرۆنا زیاتر تەشەنەی کردووە
دوای ئەوەی ژمارەی گیان لەدەستدان و تووشبوانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هەڵکشا، لێژنەی باڵای رووبەڕوو بونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک سبەی چوارشەممە ٢٠٢٠/١٠/١٤ بە سەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەی باڵای کۆرۆنا کۆبێتەوە.
هەروەها فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاندووە کە کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی بەیانی و لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بەێوەدەچێت بۆ تاوتوێ کردنی رەوشی تەندروستی لە ھەرێمی کوردستان و تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا و رەوشی پرۆسەی خوێندنە لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.