پارێزگاری کەربەلا  ستايشى ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى كه‌رتى تايبه‌تی هه‌رێمى كوردستان له‌ بوارى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريدا دەکات 

 

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15/10/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان، پێشوازى له‌ نەسیيف جاسم الخەتابی ، پارێزگارى كه‌ربه‌لا كرد.

 

له‌ ديدارێكدا  پارێزگارى كه‌ربه‌لا پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى پارێزگاكه‌ به‌تايبه‌تى له‌ڕووى گه‌شتياريى ئايينييه‌وه‌ خسته‌ ڕوو و ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ ئارامى و سه‌قامگيريى كه‌ربه‌لا، ڕيخۆشكه‌ره‌ بۆ سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆيى و بيانى و پارێزگاكه‌ له‌ پرۆسه‌يه‌كى به‌رده‌وامى فراونبووندايه‌. هه‌روه‌ها به‌ڕێزيان ستايشى ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى كه‌رتى تايبه‌تی هه‌رێمى كوردستانى له‌ بوارى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريدا كرد كه‌ ده‌كرێت بۆ كه‌ربه‌لا و پارێزگاكانى ديكه‌ى عێراقيش سوودى لێ وه‌ربگيرێت.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا هه‌ماهه‌نگيى پارێزگاكان و حكوومه‌تى فيدراڵ و گرنگيى شۆڕكردنه‌وه‌ى زياترى ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ پارێزگاكان خرايه‌ به‌ر باس تا بتوانن خزمه‌تى باشتر پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتيان بكه‌ن و كار و پڕۆژه‌كان خێراتر ئه‌نجام بدرێن.

له‌ كۆتاييى ديداره‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، بانگهێشتێكى به‌ڕێز پارێزگارى كه‌ربه‌لاى بۆ سه‌ردانى پارێزگاكه‌ قبووڵ كرد و هيواى خواست له‌ كاتێكى گونجاوى داهاتوودا سه‌ردانى كه‌ربه‌لا بكات.

Back to top button