پارێزگاری هه‌ولێر ره‌تی ده‌كاته‌وه ئاڵای عێراق له كاردانه‌وه‌ی سوتاندنی ئاڵای كوردستان له هه‌ولێر سوتێندرابێت
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غدا له لایه‌ن میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئاڵای كوردستان و باره‌گای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان سوتێندران، میدیاكانی سلێمانی و چه‌ند میدیایه‌كی عره‌بی واراگهیێندرا كه له كاردانه‌وه‌ی سوتاندی ئاڵای كوردستان له شه‌قامی ئیسكانی هه‌ولێری پایته‌خت ئاڵای عێراق سوتێندرا، پارێزگاری هه‌ولێریش ره‌تی ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یێنێت كه، ئه‌و گرته ڤیدیۆیه هی ئێستا نییه و هی چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستایه.
فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، كۆنه‌و هی چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئه‌مرۆیه‌و ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره له هه‌ولێر روویدابێت و هه‌واڵه‌كه هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نیه.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: ئێمه وه‌ك ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ولێر و لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه رێگه به هیچ كه‌س و لایه‌نێك نادرێت و له‌ژێر هیچ ناونیشانێك هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پشێوی بدات، یانیش په‌نا بۆ سووتاندنی ئاڵا و ره‌مز و دروشمی هه‌ر لایه‌نێك ببات، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌مه له‌گه‌ڵ كولتوور و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگای كوردستان ناگونجێت.
هه‌روه‌ها گوتی: كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی نابه‌رپرس هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌و رێگه‌یه‌وه دۆخێكی ناسروشتی درووست بكه‌ن، بۆیه له رێگه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگه به‌هیچ هه‌نگاوێكی له‌و جۆره ناده‌ین، چونكه ئێمه به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی له به‌غدا كرایه سه‌ر باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان و سووتاندنی باره‌گاكه و ئاڵای كوردستان، په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر رێكاری یاسایی و پێویست به كاردانه‌وه‌ی لابه‌لا ناكات.
داواشی له هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كرد، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا نه‌به‌نه به‌ر ره‌فتارێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غدا ئه‌نجامدرا، چونكه ئه‌و كات هیچ له‌وان باشتر نابین.