ئاسایشی هه‌ولێر دوو تۆمه‌تباریان به بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر و دراوی ساخته ده‌ستگیركرد
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس ده‌ستگیركردنی چه‌ند تاوانبارێكی مادده‌ی هۆشبه و ساخته‌كردنی دراویان له راگه‌یاند ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباریان به بڕێک ماددەی هۆشبەر و دراوی ساختەوە له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرکانەوە لە شاری هەولێر توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن، ئاشكراشیكرد كه تۆمه‌تباره‌كان بڕی 116 گرام ماددەی هۆشبەریان لە جۆری کریستاڵ پێبووە.
تۆمەتبارەکان بڕی 550 هەزار دیناری عێراقی و بڕی 900 دۆلاری ساختەی ئەمریکییان پێبووە. دەستیش بەسەر سێ دەمانچە و شەش مۆبایلی تۆمەبارەکاندا گیراوە.
تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان دانیشتووی شاری هەولێرن و رێکاری یاسایی پێویستیش لەبەرامبەریان له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌گیرێته‌به‌ر.