هەرکەس سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی کوردستان بکات ، حەوت ساڵ زیندانی دەکرێت

 

لە رێگەی بەیاسایی کردن لە پەرلەمانی کوردستانەوە ، کار بۆ ئەوە دەکرێت ، سووکایەتی کردن بە پیرۆزییەکانی کوردستان سنوورێکی یاسایی بۆ دیاری بکرێت و جەنگی دەروونی و ئامانجی نەیاران بەشیوەیەک وڵامی بدرێتەوە .

لە چوارچێوەی ئەو پێشنیارە پیرۆزییەکانی نشتیمان دیاری کراون وەک هێڵی سوور کە بریتین لە : ئاڵا، پێشمەرگە، سروودی نیشتیمانی، مێژوو و رزگاریخوازەکانی کوردستان، واتە هەرکەس و لایەنێک سووکایەتیان پێبکات بە پێی یاسای سزادانی عێراقی ، ماددەی 226 سزای بۆ دیاری دەکرێت .

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەوبارەوە دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە “ئەم پرۆژەیە لە ئێستادا لە لیژنەی یاساییەوە دەتواندرێت  ماددەیەکی بۆ زیاد و کەم بکرێت .

زۆرترین سزا (بەپێی پێشنیازی پرۆژە یاساکە) حەوت ساڵ زیندانییە، هەروەها پێبژاردنی دارایی تێدایە و ئەوکاتە بەپێی جۆری ئەو بێڕێزەییەیە کە دەکرێت سزاکەی بۆ دیاری دەکرێت .

چاودێرانی بواری یاسایی و سیاسیش پێیان وایە سەرەڕای ئەرێنی بوونی ئەو بڕیارو پێشنیارانە ، بەڵام دیاری کردنی سزای لەو شێوەیە بە پێی یاسای عێراقی خۆی لە خۆیدا بێرێزییە بە پیرۆزییەکانی نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردستان

Back to top button