ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مریكی: به هۆی ئه‌مریكا حه‌شدی شه‌عبی گوشاری بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیاد كردووه
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو میلیشاكانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی چه‌ند كاتیۆشیایه‌كیان ئاراسته‌ی هه‌ولێر كرد، ماڵپه‌رێكی ئه‌مریكی ئاشكرای ده‌كات هه‌ڕشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه ئه‌مه‌ش وه‌ك گوشارێك بۆسەر واشنتۆن تەماشادەكرێت.
له راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی “زە هیڵ”ی ئەمریكی رایگه‌یاندووه كه گوشاره‌كان بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن ئەو میلیشیا عیراقیانەی نزیكن لە تارانەوە زیادیكردوە، لەوانەش هەرێمی كوردستان، ئامانجیش لێی ناچاركردنی واشنتۆنە بۆئەوەی سەرجەم هێزەكانی لە عیراقدا بكشێنێتەوە.
سیس جەی فرانتزمان بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ناوەندی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاگاداركردنەوە و شیكردنەوە بە ماڵپەڕەكەی وتوە “ئەگەر میلیشیاكان لەترسی وەڵامدانەوە هێرشەكانیان بۆسەر هێزەكانی ئەمریكا وەستاندبێت، ئەوا لە بەئامانجگرتنی ئەو هاوپەیمانە كەمەی ئەمریكا لەناوچەكەدا هەیەتی ناوەستن، بەتایبەتی كوردەكان، ئەوەش بەئامانجی گوشار دروستكردنە لەسەر واشنتۆن، چونكە ئەوە دەرفەتێك دەدات بەو میلیشیایانە كۆنترۆڵی ئەو وڵاتە بكەن”.
هه‌روه‌ها بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ناوەندی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژه‌یشی بۆ ئه‌وه كردووه كه ، پێش سێ ساڵ و دوای بەزاندنی داعش، كوردەكان ریفراندۆمیان ئەنجامدا، لە وەڵامی ئەوەشدا بەغدا تانك و زرێپۆشی بەرەو شاری كەركوكی جێناكۆك نارد و پێشمەرگەی دەركرد، لەوكاتەشدا كورد هۆشداریدا لەوەی حەشدی شەعبی بەرەو دەسەڵات پێشڕەوییكردوە و میلیشیا تاییفیەكان كەركوك و شنگال و ناوچەكانی موسڵیان داگیركردوە و توندڕەوەكانی سەربە ئێران شوێنی توندڕەوەكانی داعشیان گرتوەتەوە.
فرانتزمان رونیشیكردوەتەوە، ئیدارەی ترامپ سەركەوتو بوە لە بەرپەرچدانەوەی ئەو میلیشیایانە لە رێگەی بۆردومانی ئاسمانی و هەڕەشە و لەوەش دەترسن ترامپ بە قورسی وەڵامیان بداتەوە ئەگەر هێزەكانی وڵاتەكەی یاخود هاوپەیمانەكانی روبەڕوی مەترسی بونەوە، بۆیە پێویستە واشنتۆن وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستاندا بكات، دوای هێرشە موشەكییەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێریش، گوشارەكانی ئەمریكا لیوای 30ی حەشدی ناچاركرد دەوروبەری هەولێر جێبهێڵن، ئەوە گرنگە و پێویستە ئەمریكا بەردەوام بێت لە پەستان و ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەماهەنگی ئەمنی لەگەڵ هێزە كوردیەكان، تا هەولێر بتوانێت ببێتە هاوپەیمانێكی بەهێزی ئەمریكا لەناوچەكەدا.