گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی باس لە ئەگەری داخرانی دووبارەی قوتابخانەکان دەکات

 

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە قوتابخانەکانەوە ئاراستە کراون ، ئەگەری زۆرە بڕیاری داخرانی قوتابخانەکان بدرێت .

ئاسۆ حەوێزی گوتە بێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەت هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، بە لەبەر چاو گرتنی ڕاپۆرتی بەرێوەبەری قوتابخانەکان سەبارەت بە تووشبوونی خوێندکاران بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گوتی : ئەگەری زۆرە دەرگای خوێندنگاکان بەڕووی پۆلەکانی یەک و دوو و  قۆناغەکانی دوانزەش دابخرێت.

بەڵام هاوکات بۆ بڕیاری کۆتایی ئاماژە بە کۆبوونەوەی رۆژی یەکی مانگی یازدەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەکات و دەڵێت ئەو کات بڕیار دەدرێت.

تا ئێستا  و لە کاتی کرانەوەی قوتابخانەکانی پۆلەکانی یەک و دوو ، دوازدە 15 تووشبووی کۆرۆنا لە قوتابخانەکان تۆمار کراوە کە 9 یان مامۆستان

 

Back to top button