راگهیێندراوێك له نووسنگهی نهجمهدین كهریم
دوای د. نهجمهدین كهریم پارێزگاری پێشووی كهركووك تووشی نهخۆشی بوو، نووسینگەی نەجمەدین کەریم رایگەیاندراوێكی بڵاوكردهوهو رایگهیاندووه بەداخەوە چەند رۆژێک بەر لە ئێستا، دکتۆر نەجمەدین کەریم، “وەك هەر هاووڵاتی و مرۆڤێكی ئاسایی، تووشی جەڵتەی مێشک هاتووە و بەهۆیەوە کەوتووەتە نەخۆشخانە”.
نووسینگەی راگەیاندنی نەجمەدین کەریم ئاماژەی بەوەکردووە کە لەژێر چاودێریی تیمی پزیشکیدایە، بەڵام هیچ زانیارییەکیان لەبارەی تەندروستییەوە نەداوە.
دەقی راگەیێندراوەکە
هاونیشتمانیانی ئازیز….
بەداخەوە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا، بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم، وەك هەر هاوڵاتی و مڕۆڤێكی ئاسایی، تووشی جەڵتەی مێشک هات و بەهۆیەوە کەوتە نەخۆشخانە.
وە لە ئێستادا لەژێر چاودێری تیمی پزیشکیدایە، لێرەوە سوپاسی هەموو ھاونیشتمانان لەکوردستان کەرکوک و ناوچە دابراوەکان دەکەین کە بەپەرۆشن بۆ تەندروستی دکتۆر نەجمەدین وە سوپاسی ھەموو ئەو کەسایەتی و سەرکردایەتی لایەنەسیاسیەکان دەکەین لە ھەرێمی کوردستان و کوردستانی باکور و رۆژھەلات و رۆژئاوا کە بەردەوام لە پەیوەندیدان و لە تەندروستی بەڕێز دکتۆر (نەجمەدین کەریم)ـ دەپرسنەوە.
هاوکات سوپاسی بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین، کە پیشەییانە مەمەڵەیان لەگەڵ هەواڵی تێکچوونی تەندروستی (دکتۆر نەجمەدین) کردووە و لێرەوەش رایدەگەیەنین، کە تەنها نووسینگەی بەڕێزییان رێگەپێردراوە بە بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی دکتۆر نەجمەدین کەریم .
لە کۆتاییدا داواکاریین لە خودای مەزن شیفای بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم و هەموو مڕۆڤێکی نەخۆشکەوتوو لە کوردستان جیهان بدات.
نووسینگەی
دکتۆر نەجمەدین کەریم
2020/10/28