بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك سعودیه و سوریای هه‌ژاند
به پێی هه‌والێكی كه‌نالی ئه‌لحه‌ده‌س بومه‌له‌رزه‌یه‌ك سعودیه و دوانی دیكه‌ش سوریای هه‌ژاند، به‌ڵام زیانی گیانی و ماددیان به‌دواوه نه‌بووه.
سه‌رچاویه‌ك له ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌زانیی عه‌ره‌بستانی سعودیه به كه‌نالی ئه‌لحه‌ده‌سی راگه‌یاندووه بومه‌له‌رزه به قوڵیی 2.5 كیلۆمه‌تر له باشوری شاری خه‌میس مشیت رویداوه كه سه‌ر به ناوچه‌ی عه‌سیره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هۆكاری بومه‌له‌رزه‌كه به‌هۆی هێزی راكێشان بووه له فراوانبونی بنی ده‌ریای سور به‌ره‌و وڵاتانی خۆرئاوا.
هه‌ر به هه‌مان هۆكار دوو بومه‌له‌رزه له سنوری ئیداریی نێوان هه‌ردوو پارێزگای لازقیه و ئیدلب رویداوه كه گوڕه‌كه‌ی 3.3 پله بووه به پێوه‌ری رێكخته‌ر و ئه‌وی دیكه‌ش 3.6 بووه و به قوڵایی 15 كیلۆمه‌تر رویداوه.