سەرۆک بارزانی : بە هەواڵی کۆچی دوایی د،نەجمەدین کەریم دڵتەنگ و خەمبار بووم
سەرۆک مەسعود بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی د. نەجمەدین کەریم ، پرسەو هاوخەمی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی خواڵێخۆشبوو دەکات و ڕایدەگەیەنێت ئەو هەواڵە زۆر دڵتەنگ و خەمباری کردم
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (د. نەجمەدین كەریم)ـم پێ گەییشت. بەم هەواڵە زۆر دڵتەنگ و خەمبار بووم.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو نەجمەدین كەریم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
31ـی تشرینی یەكەمی 2020