مسته‌فا قه‌ره‌سو : ناهێلین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردی پارچه‌یه‌ك به‌ ئارامی ده‌خه‌ون رێگا بده‌ین دونیا كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ له‌یاد بكه‌ن با باشوریش نا ئارام بێت

 

 

ئه‌گه‌ر چی له‌ ماوه‌ی رابردوو باشوری كوردستان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ بووه‌و به‌ڵام په‌كه‌كه‌ سه‌رچاوه‌ی نا ئارامی باشوری كوردستان و ناوچه‌ سنوریه‌كانه‌، به‌ هۆی په‌كه‌كه‌ سه‌دان گوند چۆلكراون به‌ به‌رده‌وامیش په‌كه‌كه‌ هه‌وڵی شه‌ر و هینانه‌ ناوه‌وه‌ی شه‌ڕی خۆی له‌گه‌ڵ توركیا بۆ نێوخاكی كوردستان ده‌دات وسه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ش رایده‌گه‌یێنێت كه‌ ناهێلین هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان به‌ ته‌نها ئازاد بێت، چونكه‌ ئامانجی ئێمه‌ بابه‌تێكی دیكه‌یه‌.

 

مسته‌فا قه‌ره‌سو ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی كۆما جڤاكێن كوردستان- كه‌جه‌كه‌ له‌ لێدوانێكی میدیاییدا به‌ ئاژانسی فوراتی راگه‌یاندووه‌ خه‌باتی ئێمه‌ بۆ ئازادی گه‌ڵانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نامانه‌وێت ئه‌وه‌ی ده‌وله‌ت نه‌ته‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤینی كرد ئێمه‌ هێله‌كانی تۆخ  بكه‌ینه‌وه‌ به‌ ناوی داواكردنی ده‌وڵه‌ت بۆ كوردستان.

هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنسه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی كۆما جڤاكێن كوردستان- كه‌جه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌  ناهێلین و نامانه‌وێت ته‌نها پارچه‌یه‌كی كوردستان له‌ كۆی چوار پارچه‌ ئازاد بێـت یان ده‌بێت مافی ته‌واوی گه‌لان له‌ چوار چێوه‌ی نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌ بدرێت یان ئه‌وه‌تا ئێمه‌ ئێره‌ ده‌كه‌ینه‌ چه‌په‌ری رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی دوژمنانی ئازادی گه‌لان و كورت و كورمانجی ناهێلین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردی پارچه‌یه‌ك به‌ ئارامی ده‌خه‌ون رێگا بده‌ین دونیا كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ له‌یاد بكه‌ن با ئێره‌ش نا ئارام بێت

Back to top button