عیمران خان هەوڵی یەک ساڵ بۆ نێوەندگیری و چاککردنی پەیوەندیەکانی نێوان سعودیەو ئێران شکستی هێنا
دوای ئەوەی ساڵی رابردوو عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان هەولی نێوەندگیری نێوان سعودیەو ئيرانی دا ئەمڕۆ رایگەیاندووە کەشکستی لە هەوڵەکانی هێناوەو، له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی راسته‌وخۆ له نێوان تاران و ریاز، كاره‌ساتێكی گه‌وره جیهان ده‌گرێته‌وه.
عومران خان سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان به‌ماڵپەڕی شپیگڵی راگه‌یاندووه، بەداخەوە هەوڵەکانی بۆ نێوەندگیری و چاککردنی پەیوەندیەکانی نێوان سعودیەو ئێران شکستی هێناوە، ئه‌گه‌ر شه‌ڕی راسته‌وخۆ له نێوان ئێران و سعودیه رووبدات، كاره‌ساتێكی گه‌وره به‌رۆكی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان ده‌گرێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌ژارن، هاوكات پێشیوایه له وه‌ها ئه‌گه‌رێكدا نرخی نه‌وتیش ده‌گاته به‌رزترین ئاست.
هەروەها سەرۆک وەزیرانی پاکستان راشیگەیاندووە، هه‌وڵه‌كانی یه‌ك ساڵی رابردووی بۆ نێوه‌ندگیری له نێوان تاران و ریاز بێ ئاكام بووه، چوونكه تا سه‌ركرده‌كانی ئه‌و دوو وڵاته نه‌یانه‌وێت ناكۆكیه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت ناچاریان بكات بچنه سه‌ر مێزی دانوستان.
راشیگه‌یاند، له‌و كاته‌وه‌ی هاتوه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌وڵی داوه له‌رێگه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران و سعودیه‌وه كۆتایی به شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌كانی یه‌مه‌ن بهێنێت، به‌ڵام تائێستا دۆخی ئه‌و وڵاته وه‌ك خۆی ماوه