عه‌لی عه‌ونی په‌كه‌كه ئێستا وه‌ك كۆمپانیای سیكویریتی لێهاتووه پاره بده چه‌ند چه‌كدارێكت پێ ده‌ده‌ن هه‌ڕه‌شه‌ی پێ له‌م و له‌و ده‌كه‌ن

دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جار هه‌ڕه‌شه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و چه‌ند جارێكیش بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان له نێو خاكی باكوری كوردستاندا ته‌قاندۆته‌وه، به‌رپرسێكی پارتی رایده‌گه‌یێنێت كه په‌كه‌كه له ئێستادا وه‌ك كۆمپانیایه‌كی سیكویریتیه
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی لقی 8ی زاخۆی پارتی رایده‌گه‌یێنێـ له ئێستادا په‌كه‌كه رۆلی كۆمپانیا سیكویریته‌كان ده‌بینیێت كێ پێویستی پێی بوون ده‌توانێت به پاره چه‌ند چه‌كدارێكی لێ وه‌رگرێت و هه‌ڕه‌شه‌ی پێ له‌م و له‌و بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی راشیده‌گه‌یێنێت ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه راست ده‌كات كه هه‌وڵیری رزگار كردووه‌و شنگالی رزگاركردووه‌و كه‌ركووكی رزگاركردووه‌و ئیسپانیا و ئه‌رمه‌نیستانی رزگار كردووه ئه‌ی خێره تا ئێستا نه‌یتوانیووه ته‌نها گونده‌كه‌ی عه‌بدولا ئۆجه‌لان رزگا بكات