سەرۆکی هەرێمی کوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی شاعیر جه‌لالی مه‌له‌كشا پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، هاوخه‌می كۆڕی شاعیران و ئه‌ده‌بدۆستانم بۆ له‌ده‌ستدانی شاعیری ئاویه‌ر.
نێچیرڤان بارزانی له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، به داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دواییی شاعیری ناوداری كورد جه‌لالی مه‌له‌كشام بیست، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و دۆست و خۆشه‌ویستان و شه‌یدایانی شیعره به‌رزه‌كانی ده‌كه‌م، هاوخه‌می كۆڕی شاعیران و ئه‌ده‌بدۆستانم بۆ له‌ده‌ستدانی شاعیری ئاویه‌ر.
دوێنێ شه‌ممه بەرواری ٣١ی ١٠ی ٢٠٢٠، جه‌لالی مه‌له‌كشا، شاعیر و نوسه‌ر و وه‌رگێڕی ناسراوی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ، له ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.