لە شنگاڵ ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کرایە ئامانج

 

لەگەڵ ئەوەی چەند جارێک چەکدارانی پەکەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لەسەر خاکی باشور کراونەتە ئامانج کەمێک لەمەو بەر لە شنگاڵ ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە کرایە ئامانج

بەپێ زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک کەمێک لەمەو بەر فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا لە گوندی بارا له‌ رۆژئاوای كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر له‌ سنووری قه‌زای شنگال ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەیان بۆردومانكرد.

سەرچاوەی زانیاریەکان ئاشکراشیانکردووە کە  ئۆتۆمبێلە بۆردوومانکراوە‌ 4 سه‌رنشینی تێدابووەو، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه‌ ئاخۆ چه‌ند كه‌سیان كوژراون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی سنوونێ رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه‌ به‌ برینداری گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینكه‌یه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مووسڵ كراوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌وانی دیكه‌ بزانرێت.

Back to top button