رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌كان له باره‌ی ڤاكسینه نوێیه‌كه دڵخۆشكه‌رن و له چه‌ند مانگی داهاتوو دۆخی جیهان ده‌گۆڕن
دوای ئه‌وه‌ی ئەمڕۆ هەردوو كۆمپانیای فایزەر و بیۆنتیك رایانگەیاندبوو كە پێكوتەدژ به كۆرۆنایان به‌رهه‌مهێناوه و لە تاقیكردنەوەكاندا زۆر كارا بووه لەدژی ڤایرۆسەكە و بە ڕێژەی سەرووی 90% سەركەوتنیان بەدەست هێناوە.له به‌رامبه‌ردا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایده‌گه‌یێنێت كه ئاماژه‌كان دڵخۆشكه‌رن.
ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە بەیاننامەیەكدا له باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینه‌كه رایگەیاندووه تا مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو، بەرهەمهێنانی پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆخی جیهان دەگۆڕێت.
هه‌روه‌ها رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كرد كە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پێكوتەی دژە كۆرۆنا زۆر ئەرێنیین، لە كاتێكدا بتوانن تا مانگی ئادار بیخەنە بازاڕەوە، ئەوا دۆخی جیهان بە تەواوی دەگۆڕێت.