پرۆژە یاسای بودجەی 2021 ی عێراق ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت
سەرەڕای کێشە و گرفتێکی یاسایی زۆر لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرای دەکات ڕەشنووسی پرۆژە بودجەی 2021 ی عێراق ئامادە کراوەوبەم زووانە ڕادەستی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت .
لەمبارەوە عهبدولزههره ئهلهنداوی، گوتهبێژی وهزارهتی پلاندانانی عێراق لە لێدوانێکی میدیاییدا ئاشکرای دەکات لە ماوەی یەک مانگی داهاتوو پرۆژە بودجەی 2021 ی عێراق رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت .
هاوکات گوتەبێژی وەزارەتی پلان دانانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات زیاترلە 6 هەزار پرۆژە لە عێراقدا بەنیوە چڵی ماونەتەوەو پێویستە پارەیان بۆ تەرخان بکرێتەوە ، چونکە پێشتر بە هۆی گەندەڵی پارەکەیان خوراوە