کۆنفرانسی ئابووری ئەمریکا و هەرێمی کوردستان بۆماوهی دوو رۆژ بهردهوام دهبێت و پهیوهندیهكانی نێوان ههولێر و واشنتۆن له رووی ئابوری تاوتوێدهكرێن
دوای ئهوهی ئهمڕۆ کۆنفرانسی ئابووری هەرێمی کوردستان و ئەمریکا به بهشداری ههریهكه له سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و هەروەها جێگری وەزیری وزەی ئەمریکا مارک وێزلی مەنێزیس دهستی پێكرد، بڕیاره كۆنفرانسهكه بۆ دوو رۆژ بخایێنێت و جێگری وهزیری وزهی ئهمریكاش رایدهگهیێنێت كه ههرێمی كوردستان شوێنێكی گرنگه له رووی وزهوه.
مەسرور بارزانی سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان له كۆنفرانسهكهدا رایگهیاند كه : – “ئابووری دەتوانێ ببێتە کلیلی سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان بێت. لە بواری کشتوکاڵیشدا دەتوانین ببینە سەرچاوەیەک بۆ هەموو عێراق. هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی کشتوکاڵییە. کۆرۆنا کاریگەری گەورەی لەسەر ئابووری هەرێمی کوردستان هەبوو بەڵام هیوادارین لە ٢٠٢١دا کۆتایی پێبێت”.
لای خۆشیهوه جێگری وەزیری وزەی ئەمریکا، مارک وێزلی مەنێزیس: – “هەرێمی کوردستان دەیەوێت ببێتە سەرچاوەکی باش بۆ بازاری وزە و لەگەڵ عێراق دەبێ لەم بوارەدا هەماهەنگی هەبێت. دوای پەتای کۆرۆنا دەمانەوێت پەیوەندییەکەی بەهێز لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق دابمەزرێنین لە بواری وزەدا”.
ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەمریکی-عێراقی لە ژووری بازرگانی ئەمریکی بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆنفرانسێکی ئابووری بەڕێوەبرد.
کۆنفرانسەکە لە ژێر ناونیشانی “كاره لە پێشینە ئابوورییەکان له هەرێمی کوردستانی عێراق لە دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا” بوو.
لە کۆنفرانسەکەدا کە بڕیارە دوو رۆژ بخایەنێت و بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت، هەریەکە لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و جێگری وەزیری وزەی ئەمریکا مارک وێزلی مەنێزیس و کۆمەڵێک لە شارەزایانی ئابووری بەشداریی دەکەن.