كیسنجه‌ر جیهان له‌ لێواری ته‌قینه‌وه‌دایه‌ نزیكه‌ له‌ جه‌نگی جیهانی

له‌گه‌ڵ زیاتر په‌ره‌سه‌ندنی ململانێی نێوان وڵاتان و دروست بوونی شه‌ری ناوخۆی له‌سه‌ر ئاستی وڵاتان  و ململانێكانی نێوان ئه‌مریكا و چین، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو دەڵێت، واشنتن و پەككین بەشێوەیەكی بەرچاو  بەرەو ڕوبەڕوبوونەوە دەخزێن و هەوڵە دیبلۆماسییەكانی نێوانیان هەڵدەپەسێرن.

هێنری كیسنجەر، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو به‌ئاژانسی بلومبێرگی راگه‌یاندوووه‌ كه‌  له‌سه‌ر، جۆ بایدن، سەرۆكی داهاتووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و براوەی دوایین هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا پێویستە بەپەلە پردەكانی پەیوەندیی لەگەڵ چین دروستبكاتەوە پاش ئەوەی لە ساڵانی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ زیانی بەركەوت، ئەمەش بۆ خۆ دوورخستنەوە لەهەر گرفتێك كە ببێتە هۆی ڕوبەڕوبوونەوەی سەربازیی كارەساتبار.

وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریكا، لەحاڵەتێكدا ئەگەر بنەمایەك بۆ هەماهەنگی لەنێوان چین و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا بونیادنەنرێت، ئەوكات “جیهان بەرەو كارەساتێكی هاوشێوەی جەنگی جیهانی یەكەم دەخزێت”.

ڕوونیشیكردەوە، تەكنەلۆجیای سەربازیی ئێستا وادەكات “كۆنتڕۆڵكردنی” كارەساتێكی سەربازی هاوشێوە زۆر ئەستەمتر بێت بەراورد بە كارەساتە سەربازییە گەورەكانی دیكە.

ئاماژەی بەوەشكرد كە ویلایەتە یەكگرتووەكان و چین پێشتر ڕوبەڕووی وڵاتێك نەبوونەتەوە كە هەردووكیان بەنزیكەیی هەمان هێزیان هەبێت، بەمەش دەبێتە ئەزمونێكی پێشتر هەستپێنەكراو بۆیان “بۆیە پێویستە لەسەرمان ڕێبگرین لە گۆڕینی بۆ ململانێ، هیواداریشین بگۆڕێت بۆ هەوڵدانی هەماهەنگی” لەنێوانیاندا.

كیسجەر هیوای ئەوەشی خواست هەڕەشەكانی پەتای ئێستا بۆ سەر هەمووان هەلێكی گونجاو بێت بۆ سەرلەنوێ دروستكردنی پردی پەیوەندی نێوان پەككین و واشنتن دوابەدوای گرتنەدەستی ئەرك لەلایەن سەرۆكی نوێوە.

Back to top button