سەرجەم ئاڵاکانی پەکەکە و حەشدی شەعبی لە شنگال هێنرانە خوارەوە و “پەکەکە”ش پابەندە بە بڕیارەکەوە

 

پەکەکە وەک ‌هێزێکی عێراقی ناچارە پابەندی بڕیارەکانی حکومەتی ناوەندی عێراق بێت

 

بە پێی بڕیاری حکومەتی عێراقی ، پۆلیسی فیدڕاڵی لە شنگال سەرجەمی ئەو ئاڵایانەی داگرتە خوارەوە  کە سەر بە حەشدی شەعبی و پەکەکە بوون

حکومەتی عێراق ئەو ئاڵایانە بە نایاسایی ناودەبات و ئاشکرای دەکات زیاتر لە 10 جۆر ئاڵایان لێکردۆتەوە کە شەقامەکانی ئەو شارۆچکەیەی داپۆشیبوو .

لەمبارەوە نایف سەیدۆ، بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونی سەر بەقەزای شنگال لە لێدوانێک دا بۆ ڕاگەیاندەکان گوتی : لە دوای داگرتنی ئەو ئاڵایانە پەکەکە هیچ دژایەتی نەکردووە ، چونکە مووچە لە حکومەتی ناوەندی عێراق وەردەگرن و وەک هێزێکی عێراقی ناچارن پابەندی بڕیارەکان بن

سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارەکانیش سەیدۆ گوتی : گەڕانەوەی ئاوەرکان زۆر سستە و هۆکارەکەشی بۆ بوونی هێزەکانی پەکەکەیە لە شنگال و ئەو ناوچانە

Back to top button