ترەمپ هەڕەشە لە ئێران دەکات و فەرمان دەداتە مستەشارەکانی

 

لە دوای تیرۆری موحسین فەخری زادە ، زانای ئەتۆمی ئێران کە هاوکات ئێران پەنجەی تۆمەتی بۆ ئیسرائیل ڕاکێشاوە ، ئێران هەڕەشەی تۆلە ئەستاندنەوەی کردووە .

یەک لە هەرە ئەمانجە نزیکەکان کە ئێران بیهەوێت تۆڵە بکاتەوە لێدانی بەرژەوەندییەکان و بنەکە سەربازییەکانی ئەمریکایە لە عێراق ، هەبۆیەش دۆناڵد ترەمپ لە فەرمانێکی بە پەلە دا کە ئاراستەی مستەشارەکانی کردووە ، ئاگاداریکردوونەتەوە لە دەست کراوەیی لە دژی هەر جۆرە جوڵەیەکی ئێران .

ئاسۆشیتێدپرێس لەمبارەوە ئاشکرای دەکات ، لەو فەرمانەدا  ترەمپ داوا لە مستەشارەکانی دەکات لە ئەگەری کوژرانی هەرسەربازێکی ئەمریکی لە عێراق وڵامی توندی ئێران بدەنەوە لە رێگەی کردەی سەربازییەوە .

Back to top button