رووبه‌ڕوو بوونه‌وه و ته‌قه له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق روویدا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك به‌ر له ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سوپای عێراق ویستیان ده‌ست به‌سه‌ر بازگه‌ی كارێزه‌ی سنوری قه‌زای كفریدا بگرن كه له ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی تێدا جێگیر بووه، به پێی رێككه‌وتنێك بڕیاردرا كه بازگه‌كه به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، دوای چه‌ند مانگێك ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گرژی كه‌وته‌وه نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و له ئێساشدا بۆ ئاسایركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بەرپرسانی هەردوو لا لە کۆبوونەوەدان.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك كاتژمێر 05:00ی ئێوارەی ئه‌مڕۆ سەربازانی سوپای عێراق رێگەیان نەداوە شۆفێرانی کورد بگەڕێنەوە کفری، به هۆیه‌وه پێشمەرگەیەک تووڕە دەبێت و تەقە بە ئاسماندا دەکات. بەو هۆیەوە گرژی لەنێوان هەردوو لادا دروست دەبێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتر شوفێران ئاشكرایانكبردوو كه سوپای عێراق بە بیانووی کۆنترۆڵکردنی بازگەکانەوە هاتووە باج و سەرانە لە خەڵک دەسێنێت. كه بازگه‌كه بە دووریی سێ کیلۆمەتر دەکەوێتەوە رۆژئاوای کفری ده‌یان گوندی سه‌ر به كفری له‌وێ وه هاتوچۆ ده‌كه‌ن و سه‌رانه ده‌ده‌ن.