مه‌حمود سه‌نگاوی داوای دوو ئیداره‌ی ده‌كات و هه‌ر ئه‌مڕۆش دوو پاسه‌وانی له كاتی دزینی مۆلیده‌یه‌ك ده‌ستگیر كران
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رێگه‌ی نه‌دا داهاته‌كانی سنوری سلێمانی بگه‌رێنه‌وه خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت و به ناوی لامه‌ركه‌زیه‌تی سلێمانی هه‌وڵی جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی ده‌دات، ئه‌مڕۆ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی رایده‌گه‌یێنێت كه لەگەڵ دوو ئیدارەییدام.
مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێویسته دوو ئیداره‌ی رابگه‌یێنینه‌وه‌و به داهاتی خۆمان مووچه دابه‌ش بكه‌ین، بۆیه ئێستاش و پێشتریش له‌گه‌ڵ دوو ئیداره‌یدا بوومه و كارم بۆی كردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راشیگه‌یاندووه “لێتان ناشارمەوە چەندین ساڵە حەزدەكەم ئەم حكومەتی هەرێمە ببێتە دوو ئیدارەییەكەی جاران، لەمەكتەبی سیاسی پێشتر‌و ئێستاش وتومە، پێویستە ببینە دوو ئیدارە، هیچ نەبێت بتوانین هەموو داهاتی ناوچەكەی خۆمان كۆبكەینەوەو موچە دابین بكەین‌و ژیانی خەڵك خۆش بكەین”.