سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی: ئەو رۆڵ دابەشکردنی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت هەتا ئەمڕۆ قبوڵکراوە بەڵامە لە بەیانیەوە قبوڵی ناکەین.
دوای ئهوهی ئهمڕۆ پهرلهمانی كوردستان به هۆی دروست بوونی ئاژاوهو نا ئارامی نهیتوانی دانیشتنی ئاسایی خۆی درێژه بێپدات و فراكسیۆنهكانی ئۆپۆزسیۆن و چهند پهرلهمانتارێكی یهكێتی و گۆڕان به ناوی داواكردنی دابهشكردنی مووچه رێگریان له دانیشتنی پهرلهمانكرد، دواتریش سەرۆکى فراکسیۆنى پارتىش ڕایگەیاند ئەو رۆڵ دابەشکردنی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت هەتا ئەمڕۆ قبوڵکراوە بەڵامە لە بەیانیەوە قبوڵی ناکەین.
ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند داوا لە سەرکردایەتى پارتى دەکەین پێداچوونەوە بەو رێککەوتننانە بکات کە لەگەڵ پێکهێنەرەکانى حکومەت کردوویەتى و دەبێت ئەو رۆڵ دابەشکردنە کۆتایی بێت. هەتا ئەمڕۆ قبوڵکراوە بەڵامە لە بەیانیەوە قبوڵی ناکەین.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی ئێمە لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان تەنها رێنکەوتووین پۆستەکان دابەشبکەین بەڵکو رێکەووتوین دۆخی خەڵک چاکبکەین.
ههروهها راشیگهیاند كه لە کۆبونەوەی داهاتووی پەرلەمان دەبێت شاندی دانوستنکاری حکومەت بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بێتە پەرلەمان و ڕونکردنەوە بدات و پێشمان وایه کێشەکان بە لێدانی تەپڵ و موزایەدە چارەسەرنابێت.