یۆنان:توركیا سزا دەدرێت

 

نیکۆس دینداس وەزیری دەرەوەی یۆنان ڕۆژی یەکشەممە گوتی تورکیا لە سەر خاکی بیانی دەست بە پرۆسەی سەربازی دەکات و بەشێکی وڵاتانی دراوسێ داگیر دەکات و بە شەڕ هەڕەشە لە دراوسێکانی دەکات ، ھاوكات جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەنقەرە ناتوانێت بەبێ سزا درێژە بەم سیاسەتە بدات .

وەزیری ناوبراو داوای لە تورکیا کرد بە کردەوە خواستی خۆی بۆ دیالۆگ نیشان بدەن و، جەختلەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەسینا پەیوەندییەکی دراوسێی باشی دەوێت لەگەڵ ئەنقەرە”

دینداس هۆشداریدا لەوەی کە ناکرێت “رێگە بە تورکیا بدرێت کە لە سەدەی 21دا کردەوەکانی سەدەی 19 بەکار بهێنیت” و ئەوەشی وت “ئەو بڕیارانە بەتەنیا لە یۆنانەوە نابێت، بەڵکو لە ئەوروپاوە”

Back to top button