سه‌رۆک بارزانی پێشوازی له‌ محه‌ممه‌د تۆفیق ده‌کات

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2020 لە سه‌لاحه‌دین سه‌رۆک مسعود بارزانی پێشوازی له‌ محه‌ممه‌د تۆفیق کادیری ناوچه‌ی سه‌ید سادقی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

له‌ دیدارێکدا سه‌رۆک بارزانی لە تەندروستی محەمەد تۆفیقی پرسی و جه‌ختی له‌وه‌ کرده‌وه‌، که‌ پارتی ته‌عدا له‌ که‌س ناکات و ته‌عدا له‌ که‌سیش قبوڵ ناکات.

محه‌ممه‌د تۆفیق کادیری ناوچه‌ی سه‌ید سادقی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە 7/12/2020 لەلایەن چەند كەسێك ھێرشی كرایە سەر و ئازاری پێگەیشت، ئەمەش لە ناو خەڵك كاردانەوەی لێكەوتەوە و ژمارەیەكی زۆر لە بەكارھێنەرانی سۆشیال میدیا وێنەی محه‌ممه‌د تۆفیقـیان كردە وێنەی سەرەكی پرۆفایلەكانیان و رەخنەی توندیان لەو كەسانە گرت كە بەناوی خۆپیشاندان ھێرشیان كردە سەر لیژنەی ناوچەی پارتی لە سەیدسادق و ئازاری محه‌مه‌د تۆفیق دا.

Back to top button