لافاو چەند گەڕەکێکی هەولێر دەگرێتەوە و بەرگری شارستانی هۆشداری دەدات

 

بە پێی پێشبینی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان سبەی بارانێکی بە خوڕ لە هەولێر دەبارێت و ئەگەری زۆرە لافاو چەند گەرەکێک بگرێتەوە .

هەر بەم بۆنەوە بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم و بەرگری شارستانی پایتەخت هۆشداری دەدەن بە هاووڵاتیان .

لە راگەیێندراوەکەی بەرگریی شارستانی هەولێردا هاتووە، “کەشناسی ئاگاداری کردووینەتەوە لەبارەی بارینی بارانی بەلێزمە بە تایبەتی لە سبەینێدا، بۆیە هاونیشتمانیان دەبێت ئاگاداری خۆیان بن بەتایبەتی ئەو ناوچانەی نزمن هەروەها ئەو گەڕەکانەی ساڵانە لافاوی لێ روودەدات و ئاستی ئاوی لێ بەرزدەبێتەوە”.

 

Back to top button