پۆمپیۆ لە ترسی کۆرۆنا خۆی کەرەنتین کردووە

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای بەریەککەوتنێک لە گەڵ کەسێکی تووشبوو بە کۆرۆنا ، خۆی کەرەنتین دەکات .

خۆ کەرەنتین کردنی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە ، پشکنینەکەی دەریخستووە ئەنجامەکەی نێگەتیڤە ، بەڵام ئەو باوەڕی وایە خۆ کەرەنین کردن باشترین بژاردەیە بۆ دڵنیا بوون

لەمبارەشەوە گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەلایەن تیمی پزیشکی وەزارەتەکەیانەوە لەنزیکەوە چاودێری دەکرێت، بەڵام ئاماژەیان بەوە نەکردووە ئەو کەسە کێ بووە کە بەرکەوتنی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بووە

Back to top button