حكومه‌تی عێراق هێرشه‌كه‌ی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ئیدانه ده‌كات
دواى ئه‌وه‌ی دره‌نگانی شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی په‌كه‌كه و هێزێكی یه‌په‌كه له سنوری سحێلا هێرشیانكرده سه‌ر خالێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به توندی وڵامدرانه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی باڵای ئه‌منی عێراق راگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تییدا هێرشی په‌كه‌كه‌ی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پیشمه‌رگه ئیدانه‌كرد.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی، سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی یه‌په‌گه بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هێرشه‌كانی یه‌په‌گه و په‌كه‌ه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه ئیدانه كرد كه شه‌وی رابردوو یه‌په‌گه هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كای پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رووبه‌روویان بوونه‌وه، لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه‌ی به‌رزنرخاند.
شایه‌نی باسه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه هێزێكی یه‌په‌گه هێرشی كرده سه‌ر خاڵێكی پشنكینی پێشمه‌رگه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێرشه‌كه تێكشكێندرا.