فەرمانی دەستگیرکردنی چەند بەرپرسێکی یەکێتی نشتیمانی دراوە
دادگای تێهەڵچوونەوەی دیالە بە پێی مادەی ٤ لە یاسای رووبەرووبوونەوەی تیرۆر ، فەرمانی دەستگیرکردنی چەند بەرپرسێکی یەکێتی نشتیمانی دەرکردووە .
وەک لە دۆسییەی دادگای دیالەدا هاتووە ئەو چەند بەرپرسە دەستیان لە رووخاندنی خانووەکانی جەلەولا دابووە لە دوای ئازاد کردن لە دەستی داعش ، بۆیەش عەشیرەتی کرویی سکاڵایان لە سەر ئەوبەرپرسانەی یەکێتی تۆمار کردووە .
لە سکاڵاکاندا هاتووە ئەوان بەرپرسن لە روخاندنی گەڕەکی تەجنید
لە سکاڵاکاندا ناوی ئەو بەرپرسانەی یەکێتی تۆمار کراون
مەحمود سەنگاوی فەرماندەی محیوەری پێشمەرگەی گەرمەسێر
مەردان چاوشین فەرماندەی پێشمەرگە لە حەمرین
یەعقوب لھێبی بەڕێوبەری ناحیەی جەلەولا و برایەکی بەناوی تەھا