په‌رله‌مانتارێكی عێراق : له‌ رێگای ئیمێڵێکی دزەپێکراو ئابڕوچوونێکی بانکی ناوەندی ئاشکرا دەکات

 

 

 

دواى ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕیاریدا كه‌ به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی دا ببه‌زێنێت به‌ مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارای ، سوككردنی بارگرانی قه‌رزه‌كانی عێراق, پاش بڕیاره‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی ئیمێلێكی دزه‌ پێكراوی بانكه‌كه‌ دزه‌ی پێكراوه‌ كه‌ بانكی ناوه‌ندی له‌ گه‌نده‌ڵیه‌كی گه‌وره‌ تێوه‌گڵاوه‌.

جەمال مەحمەداوی پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی رەوتی نیشتمانی به‌ میدیا عێراقیه‌كانی رایگه‌یاندووه‌، به‌ پێی ئیمێڵێکی دەزیپێکراوی بانكه‌كه‌، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ بانكی ناوه‌ندی مامه‌له‌ی به‌ دۆلاره‌وه‌ كردووه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند بانكێكی نێوه‌ندگیر به‌ جۆرێك دۆلاری له‌ چه‌ند بانكێكی نێوه‌ند گیر كڕیوه‌ته‌وه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌ركی بانكه‌كه‌ ته‌نا فرۆشتنی دۆلارە بە کڕیاران نەک کڕین و فرۆشتنی لە بانکەکان.

هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی رەوتی نیشتمانی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ، بانکە نێوەندگیرەکان پێشتر ئاگاداربوون لە بڕیاری دابەزاندنی نرخی دینار، بۆیە دۆلارێکی زۆریان کڕیوە و هەڵیانگرتووە، بەڵام ئەم رۆژانە هاتوونەتەوە و بە ١٤٥ هەزار دینار بە بانکی ناوەندییان فرۆشتووەتەوە.بەم جۆرە بانکە نێوەندگیرەکان بوون بە سودمەندی یەکەمی دابەزاندنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار.

هه‌ره‌وها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ بانكی ناوه‌ندی تاوانێکی گەورەی بەرامبەر گەل و ئابووری عێراق كردووه‌ چونكه‌ ئەو دۆلارەی ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بە ١٤٥ هەزار لەم بانکانەی کڕیوە، هەمان ئەو دۆلارەیە ماوەیەک پێش ئێستا بە ١١٩ هەزار بەم بانکانەی فۆشتووە.

Back to top button