کاروباری نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک ئاسایی دەبێتەوە

 

دەوامی  نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک بەرەوە ئاسایی بوون دەچێتەوە بە هۆی کەمبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا لەو دەڤەرە

لەمبارەوە تەندروستی دهۆک ئاشکرای دەکات نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک بەهۆی کەمبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا، چیتر وەک نەخۆشخانەی کۆرۆنا نامێنێت و دووبارە دەوامکردن تێیدا ئاسایی دەبێتەوە و دەکەوێتە خزمەت هاووڵاتییان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکان

ئەوە هاوکاتە لە گەڵ ئەوەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لە مەترسییەکانی کۆرۆنای نوێی و هەموو ڕێکارێکی گرتۆتە بەر بۆ رێگری لە بڵاو بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە نوێیەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

Back to top button