به‌ریتانیا به‌رزترین رێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراوه‌

دوای ئه‌وه‌ وڵاتی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه‌ جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاته‌كه‌یاندا تۆمار كراوه‌ كه‌ خێراییه‌كه‌ی به‌ رێژه‌ی%70 خێراتر له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه‌ی پێشووتر زیاتره‌، ئه‌مڕۆ به‌رزترین رێژه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ به‌ریتانیا تۆمار كراوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ریتانیا له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ 42385 كه‌س وه‌ك هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ بریتانیا تۆماركراوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه‌ له‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌ریتانیا تۆماری كردووه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ كه‌ 357 كه‌س به‌ هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژه‌كانی پێشتر به‌رزترین رێژه‌ی گیان له‌ ده‌ستدانه‌ و مه‌ترسی به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌كه‌ش هه‌یه‌.

 

Back to top button