نەخشەی نوێی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری تەواو بوو

 

دواى چه‌ند ساڵێك له‌ چاوه‌ڕوانی دروستكردنی نه‌خشه‌ی قه‌ره‌بووی زه‌ویه‌كانی گوندی كۆری، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هاتووه‌، ده‌ڵێت: نەخشەی نوێی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری تەواو بوو.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌ دوای هەوڵ و ماندووبوونی لێژنەی سەرپەرشتیکاری زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری لەڕێگەی لێژنەکانی نەخشەدانان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەخشەدانانی ئاوەدانی، بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر، کارەکانی ڕاستکردنەوەی نەخشەی زەوییەکان کە لەبەرژەوەندی ئەو خەڵکەیە کە زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆریان پێدراوە تەواو کرا.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ لە نزیکترین کاتدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەگەڵ نوێنەری سوودمەندانی زەوییەکانی گوندی کۆری کۆدەبێتەوە بۆ پێدانی زانیاری زیاتر لەبارەی زەوییەکان و جێبەجێ کردنی ڕێکارەکان.

Back to top button