رێبەرانی بەیروت داوا لە سوپای پاسداران دەکەن سنووری دەسەڵاتی نشتیمانیان نەبەزێنن
سەرۆک کۆماری لوبنان ، میشل عەون وەک کاردانەوەیەک لە هەمبەر قسەکانی ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران ، گوتی ئەو قسانە بەزاندنی سنوورەکانی نشتیمانی لوبنانە بۆیە پێیان دەڵێین خەڵکی لوبنان بۆ پارێزگاری لە سەروەری و دەستکەوتەکانی نشتیمانی پێویستی بە هیچ هاوپەیمانیەک نییە لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا .
رۆژی شەممە ئەمیرعەلی حاجی زادە لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ تیڤی ( المنار ) ی سەر بە حزبوڵلای لوبنان گوتی : توانایی مووشکی غەزەو لوبنان لە ژێر دەسەڵات و سیاسەتی ئێراندا و غەزەو لوبنان جەبهەی ئێرانە لە دژی ئیسرائیل .