بەڕێوەبەری گومرکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له بڕیاره‌که‌ی حکوومەتی ده‌که‌ن بۆ کۆنترۆڵکردنی ده‌روازه سنوورییه‌کان و نه‌هێشتنی دیارده‌ی قاچاخچێتی و کار نایاسایی
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێگری كردن له كاری قاچاغچێتی ده‌روازه سنوریه‌كان بڕیاری پێكهێنانی هێزێكی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ی دا، بەڕێوەبەری گومرکی هه‌رێم ڕایگەیاند, پێشوازی له بڕیاره‌که‌ی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن بۆ کۆنترۆڵکردنی ده‌روازه سنوورییه‌کان و نه‌هێشتنی دیارده‌ی قاچاخچێتی و کار نایاسایی له مه‌رزه‌کان و ڕێگری‌کردن له به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان بەڕێوەبەری گومرکی هه‌رێمی کوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاندوه: “هه‌ر بڕیارێک به ئاراسته‌ی نه‌هێشتنی کاری قاچاخچێتی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ڕێگه‌گرتن بێت له هه‌ر کارێکی نایاسای که پێشتر له ده‌روازه سنوورییه‌کان هه‌بووه, بڕیارێکی یه‌کجار باش و گرنگه ئه‌گه‌ر وه‌ک خۆی جێبه‌جێ بکرێت کاریگه‌ریی ده‌بێت له ڕێگری‌کردن لە به‌هه‌دەردان و به‌فیرۆچوونی داهات و دواجاریش داهاتی ئه‌و ده‌روازانه زیاد دەکات.”
هه‌روه‌ها بەڕێوەبەری گومرکی هه‌رێمی کوردستان گوتیشی: “هه‌رچه‌نده هێشتا میکانیزمی جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که نازانرێت چۆنه، به‌ڵام به که‌وتنه بواری جێبه‌جێکردنی بڕیاڕێکی له‌م شێوه‌یه, دیارده‌ی قاچاخچێتی و به‌رتیلخواردن و هه‌رکارێکی دیکه‌ی نایاسای که پێشتر کراوه ڕێگه‌ی لێ ده‌گیرێت, ئه‌مه‌ش ڕاسته‌خۆ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه و ڕێنه‌دان و نه‌هێشتنی باری قاچاخ و باری نایاسایی ده‌بێت، چونکه ئه‌وکات خه‌ڵک په‌نا ده‌باته به‌ر شێوازی فه‌رمی و ئه‌وه‌ش بێگومان زیادبوونی داهاتی حکوومەتی له ده‌روازه سنوورییه‌کان لێ ده‌که‌وێته‌وه.”
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌ڕێوەبه‌ری گومرکی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه: ”ئه‌وان وه‌ک بەڕێوەبەرایه‌تیی گومرکی هه‌رێم پێشوازی له بڕیاری حکوومەت بۆ کۆنترۆڵکردنی ده‌روازه سنوورییه‌کان ده‌که‌ن و به هه‌ر شێوازێک پێوست بکات ئاماده‌ی هاوکارین و بۆ ئه‌مه‌ش بێگومان پێوسته هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌و هێزه هاوبه‌شه هه‌بێت که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێک هێنراوە.