دادگایەكی ئێرانی ـ عێراقی پێكھێنرا

ئیره‌ج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق، پێکهێنانی دادگای تایبەتی بۆ یەکەمجار لە ئێران و عێراق ڕاگەیاند، بۆ لێکۆڵینەوە لە كوشتنی ئەبو مەهدی مووهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران قاسم سولەیمانی

مەسجدی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: “ناکرێت پێشبینی ئەوە بکرێت کە دادگا نێودەوڵەتییەکان لە دۆسیەی تیرۆرکردنی سلێمانی و ئەلموهەندیس دا کاری کاریگەر بکەن”

گوتیشی:”تۆمەتبارانی یەکەم لەم کەیسەدا بریتین لە ترامپ و سەرکردەکانی ئەمریکا، وە بەنێودەوڵەتیکردنی کەیسەکە واتە دۆسیەکە پێشکەش بەوان بکرێت و ئەمەش گونجاو نییە، چونکە لەژێر کاریگەری ئەمریکییەکاندان و، ئەم پرۆسەیە هەرگیز ناتوانێت بەرهەمدار بێت”

Back to top button