رێكه‌وتنه‌كانی ئێران له راپۆرتێكی ئایپاك ئاشكرا ده‌بن

خواكوڕك
ئایپاك، یاخود كۆمسیۆنی بەرژەوەندی و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل، گه‌وره‌ترین رێكخراوی لۆبیكردنه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا و ئامانجی لۆبی كردنە بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل لە ناو دەزگاكانی بڕیاری كۆنگرێس و حكومه‌تی ئه‌مریكا.
ساڵی پار ئەو ڕاپۆرتەی له‌ژێر ناونیشانی “فشارە سیمبوولیەكانی ئێران ڕووكەشە و ھیچ كاریگەری نابێت” میدیاكانی ئەمریكا و ئیسرائیل و ھەندێ لە ولاتانی عەرەبی تەواو سەرقاڵ كردبوو، ھاوكات لە ٢٠١٦/٣/٢٤ لە لایەن ئیدارەی ئۆباماوە دژ بە كۆماری ئیسلامی ڕاگەینرا ھەر ئەو كات ھەموولایەك بە لاواز و بێ كاریگەر وەسفیان كرد.
ئەمڕۆ بووەتە ڕاستی و دیفاكتۆیەكی جیوسیاسی ھەموو ھاتنە سەر ئەو ڕایەی بەڵی فشارە ڕووكەشیەكانی كۆمەلگەی نێودەوڵەتی و ئەمریكا نەیتوانی خواست و تواناییە سەربازییەكانی ئێران و سوپاكەی ڕاوەستێنێت.
به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره 1929 ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 2010، “ئێران نابێت هیچ چالاكییه‌ك ئه‌نجامبدات كه په‌یوه‌ندیی به موشه‌كی بالیستیه‌وه هه‌بێت كه بتوانێت هه‌ڵگری چه‌كی ئه‌تۆمی بێت، له‌گه‌ڵیشیدا هاویشتنی ئه‌و موشه‌كانه‌ی ته‌كنۆلۆژیای بالیستی به‌كارده‌هێنن”.
هه‌روه‌ها وتی تیمه چاودێریه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چه‌ندین راپۆرتیان پێشكه‌شكردووه كه تێوه‌گلانی ئێران له هه‌نارده‌كردنی چه‌ك، به‌تایبه‌تی بۆ یەمەن و عێراق و سوریا ده‌سه‌لمێنن.
به‌گوێرەی توێژینەوەیەكی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 24 ئه‌یلولی 2012 “شه‌ش جێگا دۆزراونه‌ته‌وه له وڵاتانی جۆراوجۆردا كه چه‌كی ئێرانی‌یان تێدا بەكارھاتووە و له ئێرانه‌وه ره‌وانه‌كراون”.
گروپە تایبەتەكەی ئایپاك كە تایبەتە بە پرسی چەكە ترسناكەكانی ئیران بە ھاوكاری ھەواڵگری چەند وڵاتێك خەریكی ئامادە كردنی ڕاپۆرتێكی گرنگی سەربازین كە تایبەتە بەو چالاكیانەی ئێران كە قەدەغەكراوە و پێچەوانەی ئەو بەڵێن و رێككەوتننامانەیە كە ئێران پێچەوانەی جوڵاوەتەوە، ئامانج لە دەرئەنجامی ئەم ڕاپۆرتەش تەوانباركردن و قەتیس كردنی ئێرانە لە ڕووی نێودەوڵەتیەوە بە فۆرمێكی زۆر جیاواز.
ئایپاك رۆڵێكی مەزن ده‌بینێت له هاوكاریكردن و پشتگیریكردنی سیاسی و سەربازی و دارایی بۆ ئیسرائیل له ئه‌مریكا به تایبه‌تیش كاریگەری ھەیە لە بڕیار و ستراتیژەكانی سەرۆكی ئەمریكا و تەواوی كابینەی حكومیەكەی