توركیا سیسته‌مێكی نوێ بۆ ده‌نگدان ده‌خاته ڕوو
خواكوڕك
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا رایده‌گه‌ینێت، ریفراندۆم له رۆژی پێنجشه‌ممه، 16ی شوباتی 2017 دەست پێده‌كات، كارته‌كانی ده‌نگده‌ر له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات رۆژی هه‌ینی 10ی ئاداری 2017 یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
به‌پێی راگه‌یانراوی كۆمسیۆنه‌كه هه‌ڵبژتردنه‌كه به شێوه‌ییه‌كی ته‌كنیكی دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر چه‌ند كات و شوێنێك بۆ نموونه، هاووڵاتییانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له 27 ئادار تا 9ی نیسان ده‌نگ ده‌ده‌ن هه‌وره‌ها 27ی ئادار له دره‌وازه سنوورییه‌كاندا و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه ده‌نگدان ده‌ست پێده‌كات.
به‌مشێوه‌یه ده‌نگدان له نێووان گوند و شاره‌كان و خاڵه سنووریه‌كان و ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆن و پارته‌كانیش جیاكراوه‌ته‌وه و ده‌بێت ده‌نگده‌ر شوێن و كات و جۆری كاری خۆی به‌باشی بزانێت ئیجا ده‌توانێت ده‌نگ بدات