هاككەرێكی فەیسبووك ده‌ستگيركرا

گوته‌بێژى پۆلیسی هەولێر ڕايده‌گه‌ينێت : گەنجێکيان بە تۆمەتی هاککردنی ئەکاونت و پەیجی هاووڵاتيان لە تۆڕى کۆمەڵایەتی فه‌يسبووك دەستگیرکرد.
رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رايگەیاند، بەشی پۆلیسی ناوشار/ رۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی راپەڕین، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ح.ف.ف) تەمەن (19 ساڵ) قۆڵبەست كرد، كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك (42) ئەكاونتی هاك كردبوون.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتيشى :” تۆمەتباری ناوبراو، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (2)ی مۆبایل، راگیرا.
Back to top button