گەشتیاری کوردستان لەدوای چاکبوونەوەی کاتی، زیانی قورسى بەرکەوتووە
گوتەبێژی دهستهى گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ، چوارشەممە، دووپاتیکردەوە، گەشتوگوزار لە هەرێم زیانی قورسى بەرکەوتووە کە بە ملیاران دینار مەزەندە دەکرێت، دوای چاکبوونەوەیەکی بارهدۆخهكه بههۆى ڤايرۆسى كۆرۆنا بهشێوهى کاتی.
نادر رۆستى، گوتهبێژى دهستهى گهشتوگوزارى حكومهتى ههرێمى كوردستان ڕایگەیاند:” کۆتایی ساڵی ڕابردوودا بەرزبوونەوەی ڕێژەی گەشتیاری و چاکبوونەوەی باشی ئابووری هەبووە، تا ڕادەیەک ئەو زیانانەی کە بەر ئەو کەرتە کەوتن لە سەرەتای ساڵی 2020 دا قەرەبووی کردەوە ،
رۆستى ڕاشیگەیاند:” لە ئەنجامی مەترسی ڕێکاری خۆپاراستن لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانی زۆر کە بە نزیکەی 1 ملیار دۆلار مەزەندە کراوە بەر کەرتی گەشتیاری کەوتووە
گوتیشی:”دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بڕیاری نوێى سەبارەت بە قەدەغەکردنی جموجوڵ و قەدەغەکردنی گردبوونەوە دەردەکەن، لە دۆخی ئێستادا ڕەنگی دەداتەوە و هەزاران کرێکار لە کار دەردەکرێت، بەتایبەت ئەوانەی لە هۆتێل و چێشتخانە و هاوینەهەوار و پارک و چەند شوێنێکی تر کار دەکەن، ئەوەش لە ئەنجامی نەبوونی گەشتیار
هەروەها گوتهبێژى دهستهى گهشتوگوزارى حكومهتى ههرێمى كوردستان، ڕاشیگەیاند،” بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی کە حکومەت ڕایگەیاندووە و ئەنجام نەدانی هیچ چالاکیيەک بەبۆنەی پشووی نەورۆز کە ساڵانە وەرزی گەشتیاری لە مانگی ئازار دەست پێ دەکات پێشبینی دەکرێ پەنجا ملیار دینار زیان بەر کەرتی گەشتیاری بکەوێت.