وێنه‌ و ڤیدیۆی تاڵانكاریه‌كانی سوپای عێراق له‌ موسڵ بڵاوده‌بێته‌وه‌

خواكوڕك

رێكخراوێكی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌نه‌بوونی ئامانجێكی گشتگیر دوای پرۆسه‌ی رزگاركردنی به‌ری راستی موسڵ، چه‌ند گرووپێك له‌نێو هێزه‌كانی سوپای عێراق ده‌ستیان كردووه‌ به‌ تاڵانكردن و رووخاندی خانووه‌كان.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه‌ 16/2/2017 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی هیومان رایتس وۆچ له‌ راپۆرتێكدا پێشڵكاریه‌كانی سوپای عێراق ده‌خاته‌ڕوو له‌نێو شاری موسڵ و ده‌وروبه‌ری، به‌سوپایه‌كی بێ كۆنتڕۆل وه‌سفی ده‌كات و ده‌ڵێت، هاوشێوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ژێرخانی شاره‌كه‌یان وێران كردووه‌.

راپۆرته‌كه‌ كه‌ چه‌ند پێشێڵكاریه‌كی به‌ڵگه‌یی له‌سه‌ر شارۆچكه‌كانی ئەشوا، مەشریفات ئەلجسر، خۆیتلـلە و، ئەلخدر بڵاوكردۆته‌وه‌ و ده‌شڵێت، سوپای عێراق هه‌مان پێكهاته‌ی حه‌شدی شه‌عبیه‌ و به‌مدواییانه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی نائاسایی له‌گه‌ڵ سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

له‌ راپۆرته‌كه‌ داوای لێكۆڵێنه‌ویه‌ به‌په‌له‌ و وورد كراوه‌ له‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراقی و به‌ پێویستیش زانراوه‌ كه‌ به‌ زووترین كات رێگه‌ له‌و پێشێڵكاریانه‌ بگیرێت و هێزێكی نیزامی جێگه‌ هێزه‌ گێره‌شێوێنه‌كان بگرێته‌وه‌.

Back to top button