ناتۆ وەڵامی ھێزەكانی شیعە دەداتەوە
فەرماندەی ناتۆ لە عێراق ڕۆژی پێنجشەممە گوتی هێزەکانی ناتۆ لەسەر خاکی عێراقن لەسەر بانگهێشتی حکوومەت .
ژەنەڕاڵ پیەر ئۆلسن لە لێدوانێكدا بۆ ئەلعەرەبییە ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو هێزانە لەگەڵ حکومەتدا کار دەکەن بۆ بنیاتنانی ئاسایش و ئارامی وڵات و ئەرکەکەی تەنیا لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی ڕەسمی عێراق دەتوانرێت فراوانتر بکرێت .
ڕوونیشیکردەوە کە ئەرکی ئەرکی ناتۆ لە عێراق شەڕ کردن نییە ، بەڵکو سنووردارە بە پێشکەشکردنی ڕاوێژی ئەمنی و سەربازی بۆ وەزارەتی بەرگری و گوتی : ئەرکەکەمان ڕاوێژکارییە